دابەشکرانی خەڵاتەکانی هەڵمەتی «کوردی نووسین»

تیروپشکی خەڵاتەکانی یەکەمین خولی هەڵمەتی کوردی نووسین بەشێوەی لایڤ و ڕاستەوخۆ لەسەر  لاپەڕەی ئینستاگرامی نووسین بە کوردی بەڕێوە چوو. لەو خولەدا 15 کەس لە بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە بەشێوەی تیروپشک خەڵات کران. هەروەها کاکە «ڕادمان ئاتەشبار»ی ٩ ساڵان، وەکوو بەشداربوویەکی تایبەت، بەبێ تیروپشک، لەلایەن سپۆنسەری هێژا، کاک «هێمن فاڕووقی» خەڵات کرا.

پێدانی خەڵاتەکان لە کۆتا پشکی خەڵاتەکانەوە دەستی پێ کرد و تا یەکەم کەس بەردەوام بوو. واتا یەکەم کەس، براوەی خەڵاتی 15ەیەم بوو و کۆتا کەسی دەرهێندراو لە جامی تیروپشک براوەی خەڵاتی یەکەم. دیارە کە خەڵاتەکانی 5 کەسی یەکەم هەندێک لەگەڵ 10 کەسی دواتر جیاوازییان هەیە. لە لاپەڕەی «هەڵمەتی کوردی نووسین» بەتەسەلی لەو بارەوە دواوین.

5 خەڵاتی یەکەم و خەڵاتی تایبەت

سەرکەوتووی ژمارە ٨
سەرکەوتووی ژمارە ٧١
پێشەنگی ژمارە ٢
سەرکەوتووی ژمارە ٣٠
پێشەنگی ژمارە ٦
سەرکەوتووی ژمارە ٥٥

10 خەڵاتی دواتر

سەرکەوتووی ژمارە ٣٤
سەرکەوتووی ژمارە ٥٨
پێشەنگی ژمارە ١
سەرکەوتووی ژمارە ٧٢
سەرکەوتووی ژمارە ١
سەرکەوتووی ژمارە ٣١
سەرکەوتووی ژمارە ٤٤
سەرکەوتووی ژمارە ٦١
پێشەنگی ژمارە ٥
سەرکەوتووی ژمارە ٦٩