
پێشتر لە بڵاوکراوەیەکدا بەوردی باسی “تاقیکردنەوەی ڕێنووسی کوردی” و تایبەتمەندییەکانی و چۆنیەتیی بەشداربوون تێیدا و هەروەها دەستکەوتەکانی بەشداربوون لەم تاقیکردنەوەیەمان کردووە (شرۆڤەی تاقیکردنەوە). ئێستا دەمانهەوێ باسی تایبەتمەندییەکانی خولی دوویەمی ئەم تاقیکردنەوە و جیاوازییەکانی لەچاو خولی یەکەم بکەین. پێویستە بەشداربووانی هێژا بەجوانی سەرنج بخەنە سەر بابەتەکانی ئەم بڵاوکراوەیەش:
بڕیارێکی نوێ بۆ گەرموگوڕیی تاقیکردنەوە
لە خولی یەکەمدا ٩ کەسی یەکەمی تاقیکردنەوە خەڵاتی نەغدی و نانەغدییان پێشکەش کرا. بە هۆکاری سنوورداربوونی توانای ماڵیمان و بە مەبەسەتی گەرمتربوونی کێبڕکێی زانستیی ئەم تاقیکردنەوەیە و لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان بۆ هەموو بەشداربووان، بڕیار دراوە کەسانێک کە لە خولی پێشوودا خەڵاتیان بردووەتەوە، لەم خولەدا لە پلەبەندی بەشدار نەبن. واتا ئەم کەسانەش دەتوانن لە تاقیکردنەوەکە بەشدار بن و بڕوانامە وەدەست بێنن بەڵام ناکرێت لە پلەبەندیی وەرگرتنی خەڵاتدا ناویان تۆمار بکرێت.
ئەم بڕیارە ڕێگری دەکات لەوەی کە لە خولە جیاوازەکاندا کەسانێکی یەکسان براوەی خەڵاتەکان بن؛ خەڵاتگەلێک بەشێکیان کە لەلایەن ئێوەوە دابین کراوە! (لە درێژەدا ڕوونی دەکەینەوە)
شێوازی بەڕێوەچوون:
لە خولی دوویەمدا، بەستەری بەشداریکردن لەسەر “نەرمەواڵە” و “ماڵپەڕ“ی نووسین بە کوردی دادەندرێت. بەشداربووان دەتوانن لەسەر نەرمەواڵە بچن بۆ بەشی “تاقیکردنەوە” و لەوێ دوگمەی “بەشداربوون” لێ بدەن. هەروەها دەکرێت لەسەر لاپەڕەی سەرەکی بچن بۆ بەشی “تاقیکردنەوەی ڕێنووسی کوردی” و لەوێ دوگمەی “بەشداربوون” لێ بدەن.
چوونەژوور
لەم خولەدا شێوازی چوونە ناو تاقیکردنەوە گۆڕانی بە خۆیەوە بینیوە و پێشکەوتووتر لە پێشوویە. لەم خولەدا کاتێک دوگمەی “بەشداریکردن” لێ دەدەن ڕووبەڕووی دوو چوارگۆشە دەبنەوە کە “ناوی بەکارهێنان” و “تێپەڕوشە”ن.

لە بەشی “ناوی بەکارهێنان (نام کاربری)”دا دەبێت “ژمارەی بەشداری” بنووسرێت. لە بەشی “تێپەڕوشە” پێویستە ژمارەی 1 تا 9 بە ئینگلیزی بنووسن؛ 123456789.
ئەگەر ئەم دوو بەشەتان بە ڕاستی تۆمار کرد دوگمەی “چوونەژوور (ورود) لێ دەدەن. دەچنە لاپەڕەی تاقیکردنەوە. لەم لاپەڕەیەدا فیلمێک داندراوە کە پێویستە بەجوانی سەیری بکەن و لێی تێ بگەن. دواتر بە لێدانی دوگمەی “دەست پێ بکە“، تاقیکردنەوە دەست پێ دەکات.
![]()
جیاوازییەکانی ئەم خولە
تاقیکردنەوە لەچاو خولی پێشوو پشکەوتووتر بووە. هەوڵ دراوە باشتر لە پێشوو، ئاستی شارەزاییی ڕاستەقینەی بەشداربوو هەڵبسەنگێنێت. چەند تایبەتمەندییەکی هەیە:
- کاتی دیاریکراو: لە خولی پێشوودا بەشداربووان 16 کاتژمێریان هەبوو تا تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن بەڵام لەم خولەدا هەر کاتێک دوگمەی “دەست پێ بکە” لێ درا، کاتێکی دیاریکراو (لەوانەیە 40 خولەک) دەدرێت بە بەشداربوو تا تەواوی 40 پریسارەکە وەڵام بداتەوە.
- بەردەستبوونی پرسیارەکان: دوای ئەوەی یەک جار دوگمەی “دەست پێ بکە” لێ درا و پرسیارەکانی دیت، دەبێت لەم یەک جارەدا وەڵامیان بداتەوە. ئەگەر بگەڕێتەوە دواوە و دیسان بیهەوێ پرسیارەکان ببینێتەوە، ڕووبەڕووی ڕێگری دەبێتەوە و ڕێگەی ئەم کارەی پێ نادرێت. واتا تەنیا یەکجار پریسارەکان دیار دەبن و دەبێت لەم یەک جارەدا وەڵام بدرێنەوە.
- جۆربەجۆریی پرسیارەکان: لە خولی پێشوودا پرسیارەکان بەسەر چەند بەشێکدا دابەش کرابوون. لەم خولەدا بەشەکان زیاد دەکرێن و بەم شێوەیە، جۆربەجۆریی پرسیارەکان زیاد دەکا. جۆرەکان بەم شێوازەیان لێ دێن:
- «کامە هەڵە نووسراوە؟»: دەبێت بژاردەی هەڵە ببیینەوە. لەم جۆر پرسیارانەدا تەنیا یەک بژاردەی هەڵە هەیە.
- «کامە هەڵە نووسراوە؟»: دەبێت تەواوی بژاردە هەڵەکان ببیینەوە. لەم جۆرە نوێیەدا چەندین بژاردە هەڵەن و دەبێت بەشداربوو هەموویان هەڵبژێرێت. ئەگەر تەنانەت یەک هەڵەش هەڵنەبژێردرێت، نومرەی پرسیارەکە دەفەوتێت.
- «کامە ڕاست نووسراوە؟»: لەمانەدا یەک بژاردە ڕاستە و ئەوانی تر هەڵە نووسراون. دەبێت ببیننەوە.
- «بەم وشانە ڕستەیەک ساز بکە»: لەم شیوازە پرسیارەدا چەند وشەیەک نووسراوە و دەبێت تەنیا بەم وشانە ڕستەیەکی ڕاست ساز بکرێت. لە خولی پێشوودا ئەگەر وشەیەک زیاد نووسرابا لەجیات ئەوەی 2.5 نومرە کەم کراباوە تەنیا 1 نومرەمان کەم دەکردەوە بەڵام لەم خولەدا بێجگە لە ماڵپەڕ هیچ کەس وەڵامەکانی بەشداربووانی لەبەردەست نییە، تەنانەت خۆشمان! ئەگەر ڕستەکە هەر وشەیەکی زیاتری تێدا بێت، لەلایەن ماڵپەڕ هیچ نومرەیەکتان پێ نادرێت و نومرەی پرسیارەکە دەفەوتێت!
- «ئەم ڕستەیە هەڵەی تێدایە، ڕاستی بکەوە!»: لەم شێوازە پرسیارانەشدا بەبێ دەستتێوەدانی ئێمە، ماڵپەڕ خۆی هەڵدەسەنگێنێت کە ئاخۆ تواندراوە ڕستەکە ڕاست بکرێتەوە یان نا.
- بەشی خوێندنەوە: ئەم بەشە بە پرسیارەکانی ئەم خولە زیاد دەکرێت. نووسراوێکی کورتی کوردی دادەندرێت. دواتر چەند پرسیارێک سەبارەت بە نووسراوەکە ئاراستەی بەشداربوو دەکرێت. فێرخواز پێویستە بە سەرنجدان بە واتای نووسراوکە وەڵامیان بداتەوە. ئەوەی لەم بەشەدا گرینگە، “کات”ە. دەبێت پرسیارەکانی پێشوو بە شێوازێک وەڵام بدرێنەوە کە کات بۆ خوێندنەوە و وەڵامدانەوەی ئەم بەشەش مابێت.
- نومرەدانان: لە خولی پێشوودا نومرەدانان بەشێوازی مرۆیی ئەنجام دەدرا، بەڵام لەم خولەدا ئێمە تەنیا پرسیارەکان و وەڵامە ڕاستەکان دادەڕێژین. نومرەدانان لەلایەن ماڵپەڕ ئەنجام دەدرێت و بە هیچ شێوازێک گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت. لە خولی پێشوودا چەند ڕۆژێک کاتی پێویستە بوو تاکوو نومرەی بەشداربووان بۆیان نێردرا، بەڵام لە شێوازی پێشکەوتووی ئەم خولەدا، ڕێک دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوە نومرەی بەشداربوو پێشانی دەدرێت.
- بڕوانامە: دوای دیتنی نومرە، ئەگەر پەیام و نومرەی دەرچوون ئاراستەی ئێوەی بەشداربوو کرا، بەستەرێکیش دەبینن کە دەتوانن بەم بەستەرە داوای بڕوانامەی تایبەتی خۆتان بکەن.
لەم بەشەشدا فیلمێکتان بۆ ئامادە کراوە کە هەموو شتێکمان تێدا باس کردووە، پێویستە بەجوانی سەیری بکەن و لێی تێ بگەن.
سەرچاوەی ماڵی و هۆکاری پێشکەوتنی تاقیکردنەوە
لە خولی یەکەمی “تاقیکردنەوەی ڕێنووسی کوردی”دا شێوازێک داڕشترابوو تاکوو لە کاتی دانی تێچووی بڕوانامەدا، کەسانێک کە خۆویستانە خوازیار بن، بتوانن یارمەتیی دارایی “نووسین بە کوردی” بکەن. ئەم یارمەتییە بە مەبەستی پێشکەوتووترکردنی تاقیکردنەوە و دابینکردنی بەشێک لە خەڵاتەکانی “خولی دوویەم” لە بەشداربووان داوا کرا. ژمارەیەک لە بەشداربووان بە دڵسۆزییەوە وەڵامی داواکەیان دایەوە و بڕێکیان وەک یارمەتیی دارایی دابین کرد. ئەم دڵسۆزییە بووە هۆکاری پێشکەوتنی تاقیکردنەوە لە خولی دوویەمدا و هەروەها دابینکرانی بەشێک لە خەڵاتەکانی ئەم خولە. کەواتە هۆی پێشکەوتنی “نووسین بە کوردی” ئێوەی بەشداربوون. سپاس بۆ دڵسۆزیتان!
ناسنامەی فێرخوازیی سەرهێڵ
جیاوازییەکی خولی دوویەمی تاقیکردنەوە لەچاو خولی یەکەم، بەشداربوونی کەسانێکن کە پێشتر “بڕوانامە”یان وەرگرتووە. پێشووتر ڕوون کرابووەوە کە بڕوانامە خاوەنی “ناسنامەی فێرخوازیی سەرهێڵ”ە. بڕیار وایە کە هەر جارێک کە فێرخواز چالاکییەکی فێرخوازی ئەنجام دەدات، ئەم ناسنامەیەی بۆ نوێ بکرێتەوە. کەواتە ئەم جارە کە بەشداربووانی خاوەنی بڕوانامە لە تاقیکردنەوە بەشدار بوون، ئاکام و نومرەکەیان دەچتە ناو ناسنامەکەیان. بەم شێوەیە ناسنامەی فێرخوازیی سەرهێڵیان ڕۆژبەڕۆژ دەوڵەمەندتر دەبێت.
پیشتر در مطلبی، بهطور مفصل درباره «آزمون رسمالخط کُردی»، ویژگیها، روش شرکت در آن و همچنین مزایای شرکتکنندگان صحبت کرده بودیم (توضیح آزمون). حالا میخواهیم ویژگیهای دور دوم این آزمون و تفاوتهای آن نسبت به دور اول را توضیح دهیم. لازم است شرکتکنندگان گرامی با دقت به نکات این پست توجه کنند:
تصمیمی جدید برای ایجاد شور و هیجان در آزمون
در دور اول، ۹ نفر از افراد برتر آزمون جوایز نقدی و غیرنقدی دریافت کردند. اما به دلیل محدودیت منابع مالی و برای ایجاد رقابت علمی گرمتر و همچنین فرصت برابر برای همه، تصمیم گرفته شده کسانی که در دور قبل جایزه گرفتهاند، در این دور در رتبهبندی و فهرست برندگان قرار نگیرند. البته این افراد میتوانند در آزمون شرکت کنند و گواهی دریافت کنند، اما نامشان در رتبهبندی جوایز ذکر نخواهد شد.
این تصمیم باعث میشود در دورههای مختلف، برندگان تکراری نداشته باشیم و فرصتها بین افراد بیشتری تقسیم شود.
شیوه شرکت در آزمون
در دور دوم، لینک شرکت در آزمون در «نرمافزار» و در «سایت» نووسین بە کوردی قرار داده میشود.
شرکتکنندهها میتوانند از طریق نرمافزار وارد بخش «آزمون» شده و روی دکمه «شرکت در آزمون» بزنند، یا در سایت، از صفحه اصلی وارد بخش «آزمون رسمالخط کُردی» شوند و همان دکمه را بزنند.
ورود به آزمون
در این دوره، شیوه ورود کمی تغییر کرده و پیشرفتهتر شده است. وقتی روی دکمه «شرکت در آزمون» میزنید، صفحهای باز میشود که شامل دو کادر است:

نام کاربری: «شماره داوطلبی» خود را در آن وارد کنید.
رمز عبور: اعداد 1 تا 9 انگلیسی یعنی 123456789.
اگر این دو را به درستی وارد کنید و دکمه «ورود» را بزنید، وارد صفحه آزمون میشوید. در آنجا فیلمی قرار دارد که باید با دقت ببینید. بعد با زدن دکمه «شروع»، آزمون آغاز میشود.
![]()
تغییرات آزمون نسبت به دوره قبل
این دوره، آزمون نسبت به قبل پیشرفتهتر شده و بهتر میتواند سطح واقعی سواد شرکتکننده را بسنجد. مهمترین تغییرات:
- زمان مشخص: در دور قبل، شرکتکننده ۱۶ ساعت وقت داشت آزمون را انجام دهد. اما در این دور، به محض زدن دکمه «شروع»، زمان مشخصی (احتمالا ۴۰ دقیقه) فرصت دارید که همه ۴۰ سؤال را پاسخ دهید.
- در دسترس بودن سؤالات: بعد از شروع آزمون، سؤالات فقط یکبار نمایش داده میشوند و باید همان موقع پاسخ دهید. بازگشت دوباره برای دیدن سؤالات امکانپذیر نیست.
تنوع بیشتر سؤالات: در دور قبل سوالات به بخشهایی تقسیم شده بودند. این دور، بخشها بیشتر شده و تنوع سوالات بیشتر میشود. حالا سوالات آزمون شامل این موارد هستند:
- پیدا کردن یک غلط املایی (یک گزینه غلط)
پیدا کردن تمام غلطها (چند گزینه غلط): در این نوع سوالات به جای یک گزینه دارای غلط املایی، چند گزینه وجود دارد. شرکت کننده باید همه موارد را پیدا کند. اگر حتی یکی از غلطهای موجود انتخاب نشوند نمرهی سوال از دست میرود.
پیدا کردن جمله درست (یک گزینه درست)
ساختن جمله صحیح با کلمات داده شده: در این دور، اگر حتی یک کلمه اضافه بنویسید، نمره آن سؤال صفر میشود.
اصلاح جمله غلط (سیستم بهصورت خودکار بررسی میکند)
بخش «درک مطلب»: بخشی جدید، که در آن یک متن کوتاه کردی داده میشود و چند سؤال درباره آن پرسیده میشود.
4. نمرهدهی خودکار: برخلاف دور قبل که نمرهدهی دستی بود، در این دور نمرهها بهصورت خودکار توسط سیستم تعیین شده و بلافاصله بعد از اتمام آزمون نمایش داده میشوند. نمره توسط سایت تعیین شده و امکان تغییر آن وجود ندارد.
5. دریافت گواهی: بعد از دیدن نمره، اگر پیام قبولی دریافت کنید، لینک درخواست گواهی اختصاصی به شما داده میشود.
- در این بخش هم فیلمی قرار دارد که موارد لازم را در آن توضیح دادهایم. باید به دقت به آن توجه کنید.
تأمین منابع مالی و دلیل پیشرفت آزمون
در دور اول، این امکان وجود داشت که شرکتکنندگان داوطلبانه از «نووسین بە کوردی» حمایت مالی کنند تا هزینه جوایز و بهبود آزمون تأمین شود. تعدادی از شرکتکنندگان با سخاوت کمک کردند و همین موضوع باعث پیشرفت آزمون در دور دوم شد. پیشرفت فعلی آزمون و بخشی از جوایز توسط این افراد تامین شده است. سپاسگزار سخاوت و بزرگی ایشان هستیم!
شناسنامهی تحصیلی آنلاین
یکی از تفاوتهای برجستهی دور دوم این است که افرادی که قبلاً گواهی دریافت کردهاند، «شناسنامه تحصیلی آنلاین» دارند. هر بار که در فعالیت آموزشی شرکت کنند، این شناسنامه بهروز میشود و اطلاعات جدید به آن اضافه میگردد. پس با شرکت کردن این افراد در دور دوم آزمون، نمره و سطحشان در شناسنامهشان اضافه میشود. این مورد باعث غنای «شناسنامه تحصیلی» آنان میگردد.

دەستتان خۆش بێت، زۆر تایبەتە.