زمانێکی خاوەن مەترسی یان زمانی مردوو زمانێکە کە مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە بەهۆی مردنی قسەکەرەکانی یان گۆڕانیان بۆ قسەکەری زمانەکانی تر. لەدەستچوونی زمان کاتێک ڕوو دەدات کە زمانەکە قسەکەری ڕەسەنی نەماوە و ببێتە “زمانێکی مردوو”. ئەگەر کەس نەتوانێت بە هیچ شێوەیەک بەو زمانە قسە بکات، ئەوا دەبێتە “زمانێکی لەناوچوو”. ڕەنگە هێشتا زمانێکی مردوو لە ڕێگەی تۆمارکردن یان نووسینەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، بەڵام هێشتا مردووە یان لەناوچووە، مەگەر قسەکەری هەبێت. هەرچەندە زمانەکان بە درێژاییی مێژووی مرۆڤایەتی لەناوچوونیان هەبووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی جیهانگیری، کۆچی بەکۆمەڵ، جێگرەوەی کولتووری، ئیمپریالیزم، نیوکۆلۆنیالیزم و زمانکوژی ئەو مردنە بەخێرایی ڕوو دەدات.
زیاتر لە 50%ی زمانە مەترسیلەسەرەکانی جیهان تەنها لە هەشت وڵاتدا هەڵکەوتوون (لە نەخشەکەدا بە سوور ئاماژەیان پێ کراوە): هیندستان، بەرازیل، مەکسیک، ئوسترالیا، ئەندەنوسیا، نەیجیریا، پاپوای نیوگینیا و کامێرون. لەم جۆرە وڵاتانە و دەوروبەریان ئەو ناوچانە هەن کە لەڕووی زمانەوانییەوە هەمەچەشنترینن لە جیهاندا (لە نەخشەکەدا بە شین ئاماژەیان پێ کراوە).


مردنی زمان دەتوانێت دەرئەنجامی گۆڕینی زمان بێت کە ئەندامانی گرووپە نەتەوەیییەکان چیتر زمانی میراتیی خۆیان وەک زمانی یەکەم فێر نابن.

گۆڕانی زمان زۆرتر کاتێک ڕوو دەدات کە قسەکەران بگۆڕدرێن کە پەیوەندی بە دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی یان ئابوورییەوە هەیە یان زمانێک کە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر قسەی پێ دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی وردەوردە و دواجار مردنی زمانە مەترسیلەسەرەکە. زۆرجار پرۆسەی گۆڕینی زمان لەژێر کاریگەریی هۆکارەکانی وەک جیهانگیری، دەسەڵاتە ئابوورییەکان و شکۆمەندی هەستپێکراوی هەندێک زماندایە. دەرئەنجامی کۆتایی، لەدەستدانی هەمەجۆریی زمانەوانی و میراتی کولتوورییە لەناو کۆمەڵگە زیانلێکەوتووەکاندا. کۆدەنگی گشتی ئەوەیە کە لە ئێستادا لەنێوان شەش هەزار بۆ ٧ هەزار زمان هەیە کە قسەی پێ دەکرێت. هەندێک لە زمانزانان مەزەندە دەکەن کە لە نێوان ٥٠% بۆ ٩٠%یان تا ساڵی ٢١٠٠ مەترسییەکی زۆریان لەسەرە یان مردوون.
بیست لە زمانە باوەکان کە هەریەکەیان زیاتر لە ٥۰ ملیۆن قسەکەریان هەیە، ٥۰%ی دانیشتوانی جیهان لەخۆ دەگرن، بەڵام زۆربەی زمانەکان کەمتر لە ۱۰ هەزار کەس قسەیان پێ دەکەن.

یەکەم هەنگاو بەرەو مردنی زمان، مەترسی ئیحتمالییه. ئەمەش کاتێکە کە زمانێک ڕووبەڕووی فشارێکی بەهێزی دەرەکی دەبێتەوە، بەڵام هێشتا پێکهاتەی قسەکەر هەن کە زمانەکە بۆ منداڵەکانیان دەگوازنەوە. قۆناغی دووەم بریتییە لە مەترسی. کاتێک زمانێک گەیشتە قۆناغی مەترسیدار، تەنیا چەند قسەکەرێکی کەم دەمێنێتەوە و منداڵان، لە زۆربەی کاتەکاندا، فێری زمانەکە نابن. قۆناغی سێیەمی لەناوچوونی زمان قۆناغێکە کە زمان لە مەترسییەکی جددی دایە. لەم قۆناغەدا بەدوور دەزانرێت زمانێک لە نەوەیەکی دیکەدا بمێنێتەوە و بەم زووانە لەناو دەچێت. قۆناغی چوارەم لە مردندایە و دواتر قۆناغی پێنجەمی لەناوچوون.

زۆر پڕۆژە لە ئارادان بە ئامانجی ڕێگریکردن یان خاوکردنەوەی لەدەستدانی زمان لەڕێگەی زیندووکردنەوەی زمانە خاوەن مەترسییەکان و بەرەوپێشبردنی پەروەردە و خوێندەواری بە زمانە کەمینەکان، زۆرجار پڕۆژەکان هاوبەشیی نێوان کۆمەڵگاکانی زمان و زمانناسان لەخۆ دەگرن. لە سەرانسەری جیهاندا زۆرێک لە وڵاتان یاسای تایبەتیان دەرکردووە بە ئامانجی پاراستن و سەقامگیرکردنی زمانی کۆمەڵگەی قسەکەری ڕەسەن. بە داننان بەوەی کە زۆربەی زمانە مەترسیلەسەرەکانی جیهان ئەگەری ئەوەیان هەیە کە زیندوو ببنەوە، زۆرێک لە زمانەوانانیش کار لەسەر بەڵگەنامەکردنی هەزاران زمانی جیهان دەکەن کە کەمێک یان هیچیان لەبارەیەوە نازانرێت.

دەنگ بدەن بەم وتارە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading...

ئالان کەمەرخانی

من پێشەنگم، زمانی کوردی ناسنامەی منە. دەمەوێت هەتا ئاخرین چرکەی ژیانم، خزمەت بکەم بە زمانی کوردی.

این پست دارای یک نظر است

  1. ناشناس

    باسێکی پڕ مانا و تا بڵێی جێگای تێفکرینە
    چون زیندوومانەوەی هەموو نەتەوەیەک لە مانەوەی زمانەکەیەتی زمانە کە داڵدەدەری هەموو شتێکە

دیدگاهتان را بنویسید