دایە گیان!

ژەنیارێکم لەگەڵ پەنجەلێدان لە هەر تارێک هەستم دەبزوێ بۆ ئەشقی تۆ

هەستیارێکم کەچی هیچ کام لە هەستەکانم وەسف ناکات جوانییەکەی تۆ

لە گشت وەرزەکانی دڵم دای، وەک داری کاژ خۆ دەنوێنی

جوانیت بە هەمووان بەخشیوە، بۆ شەش دانگی دڵ هەوێنی

گەر تا ڕووحم لە جەستە بێت تێ بکۆشم بۆ دڵخۆشیی تۆ

پێم وا نییە بەجێم هێنابێت چاکەی یەک شەونەخوونیی تۆ

ئەی وشەی دایک! ڕووحم بە فیدای ناوت بێت

ئەی دایەگیان! بەهەشت جێی دڵەی غەمینت بێت

بە دڵتەنگیت من غەمبارم، خۆشیت بۆمن دنیا دێنێ

حازرم بۆ وەی غەمبار نەبی خوا ڕووحیشم لێ بستێنێ

فریشتەی خوا! گومان مەکە کە تێپەڕبوونی کات، پیربوونی تۆ، ئاشقبوونم یا گشت کۆسپی ئەم گەردوونە

بتوانێت ناوی تۆم لە دڵ دەربێنێ

بڕوا بکە لەو دنیای دیش “پێشەوا”کەت هانا بۆ باوەشی تۆ دێنێ

نووسین: پێشەوا ئەعزەمپوور (پێشەوا)✍?

دەنگ بدەن بەم هۆنراوەیە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading...

پێشەوا ئەعزەمپوور

دەتوانین بە هەر ئیشێک بێت ڕۆڵێکی بەرچاو بۆ خزمەتکردن بە زێد و وڵات بگێڕین. من وەک لاوێکی خوێندکار و چالاک لە نێو کۆمەڵگادا چم لەدەست بێت بۆ خزمەت بە زمانی دایکی گیان لەسەر دەستانم.

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):