شەوە و شار بووە دەست لە ملانی تزوویەکی ساردی زریان
ئەوبەرەوبەر بە یەک دەکەن دوو دەسماڵە دەڕۆن گەڕیان
زریان سەرچۆپی دەکێشێ شار گاوانی کۆ کردەوە
کوا بارانێک زیندوو ڕاگرێ ڕەشبەڵەکی کانگەی کوردان
داوەت بە ساردی دەبینم وێنەی دڵەی بێ تین و ساردم
تا نەبینم کیژ لەنێو گەڕ، گڕ ناگرێ دەسماڵی زریان
ئەو کیژە دڵۆپێ باران بێت یا کولووی سپیی نەخشاوە
ڕەشبەڵک زیندوو ڕاگرن و گەڕ بداتەوە گەڕی گەڕیان
هۆ هەورە خوێن گەرمەکەی باوەشی ئاسمانی سارد!
ئیزن بدە بە کیژانت ڕووناک بکەن چاوگەی چاومان
سەیرکەری دەوێ داوەت، (پێشەوا) بێت یا ڕێڤینگێ
گەشاوەی کرد گەڕی گەڕیان بەفر و زریان، شار و باران
پێشەوا ئەعزەمپوور ✍????
بژیت و بمێنی?
جێگای شانازیە وێنەی زۆربێت ❤️