زمانی کوردی، زمانی خۆشەویست و دایکیی ئێمەی کوردزمان دەمێکە لەناو نەرمەئامێرە گەورە و بەرنامە بەناوبانگەکانی جیهان وەکوو زمان و ئەلفوبێیەکی پێویست زیاد کراوە و بۆ بەکارهێنەرانی ئەو ئەلفوێیە بەردەستە.

تەختەکلیلی کوردیی ویندۆز ١٠

تەختەکلیلی تایبەت بە زمان و ئەلفوبێی کوردی لەسەر ویندۆز 10ش دەبەزاوە و وەکوو زۆربەی زمانەکانی جیهان دەکرێ بە شێوەی نووسینتان زیادی بکەن. چۆنیەتیی ئەنجامدانی ئەو کارەش زۆر ئاسان و ساکارە و بە چەند هەنگاوێک دەکرێت.

  • بۆ ئەو کارە پێویستە پەنجەرەی (languages) بکەینەوە و لە وێدا تەختەکلیلەکانی پێویستمان هەڵبژێرین. لە دوو ڕێگا دەتوانن ئەو پەنجەرەیە بکەنەوە و هیچ جیاوازیی نییە کە کام ڕێ هەڵدەبژێرن.

ڕێگای یەکەم

لە مێنۆی (start) بچوون بۆ بەشی (settings).

لەم پەنجەرەدا کرتە (کلیک) لەسەر (Time & language) بکەن.

دواتر وەکوو وێنەی ژێرەوە (Region & languages) هەڵبژێرن.

ڕێگای دوویەم

لەجیات کارەکانی سەرەوە دەتوانن لە ڕێگایەکی کورتترەوە بگەن بە پەنجەرەی باسکراو:

  • لە بەشی ژێرەوە و لای ڕاست، لەسەر زمانەکانی ئێستای ویندۆزەکەتان کرتە (کلیک) بکەن. لە خوارەوەی زمانەکان نووسراوە (languages perfoemance) ئەم بەشە هەڵبژێرن.

درێژە

کەواتە لە هەریەک لە ڕێگاکانی سەرەوە کەڵک وەرگرن گرینگ نییە و ئاکامی هەر دووکیان گەیشتنە بە پەنجەرەی (Region & languages). دوای گەیشتن بەو پەنجەرەیە ڕێگایەکی زۆر کورت دەمێنێت بۆ زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی.

  • پەنجەرەکە بەشێوەی وێنەی ژێرەوەیە. تکایە! (Add a language) لێ بدەن.
  • ئێستا ڕیزی ئەو زمانانە کە دەتوانن لەناو ویندۆزەکەتان زیادی بکەن دەبینن. لەناو ئەم زمانانە دەتوانن بگەڕێن و «کوردیی ناوەڕاست» ببیننەوە یان دەتوانن لە بەشی سەرەوە بە ئینگلیزی بنووسن (kurd). 
  • هەروەک دەبینن «کوردیی ناوەڕاست» دەدیترێتەوە. کرتەی (کلیک) لەسەر بکەن.

بەم کارە ئێوە تەختەکلیلی کوردیتان بە ویندۆزەکەتان زیاد کردووە و دەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن.

  • تکایە! ئیتر لە ئەلفوبێ و ڕێنووسی ڕاستی کوردی بۆ نووسین و دەربڕینی هەستەکانتان کەڵک وەرگرن. ئەگەر لەم کارەدا کێشەتان هەیە دەتوانن سەردانی بەشی «فێرگە»ی نووسین بە کوردی بکەن و بێبەرانبەر فێری نووسین بە ڕێنووسی کوردی بن.

دەنگ بدەن بەم فێرکارییە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئەم پۆستە خاوەنی 4 بۆچوونە

  1. کوردستان

    بۆ ئەوەڵ جار لە ڕووی فێرکاری ئێوە توانیم تەختەکلیلی کوردی لەسەر ویندۆز دابەزێنم و ئەو نامەیە بنێرم. بەڕاستی دڵشادم و دەستخۆشیتان لێدەکەم.
    شێوازی چنینی پیتەکان لە پەنایێک لەو تەختەکلیلە نامۆیەو وەک شێوازی ئەندڕۆید ناچێ، ڕێگایێک هەیە بۆ گۆڕینی؟

    1. سڵاو و ڕێز
      زۆر دڵخۆشین کە توانیومانە بۆ نووسین بە ڕێنووسی کوردی یارمەتیتان بدەین. سەبارەت بە چنینی پیتەکان؛
      بەڵێ، شێوازی چنینەکەی لەگەڵ ئەندرۆید جیاوازە بەڵام دەتوانن چەند جۆر چنین بۆ نووسینی کوردی هەڵبژێرن. بۆ ئەم کارە لە ویندۆز ١٠دا، لە گۆشەی ژێرەوە، لای ڕاست لەسەر زمانی کوردی کرتە بکەن. دەبینن کە بۆ زمانی کوردی دوو جۆر شێوازی چنین هەیە. هەروەها بۆ زیادکردنی چنینی دڵخواز دەتوانن هەر لەم بەشە کرتە لەسەر Language preferences بکەن – دواتر زمانی “کوردیی ناوەڕاست” هەڵبژێرن – دواتر Option لێ بدەن – لە کۆتاییدا Add a keyboard هەڵبژێرن و جۆرەکانی چنینی پیتەکان تاقی بکەنەوە.

  2. کەتان

    چۆنێتی چنینی پیتەکان لە تەختەکلیلی کوردی ویندۆزم دیتەوە?

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):