زستان کردی ماڵاوایی، خاکە لێوە وا هاتەوە
نەورۆزی گەلم پیرۆز بێت
کە وا تۆزی دڵی کوردان بە ئاگری دەشواتەوە
خاکی دەپۆشم، دەبەستم زەنگاڵ، جامانە، سۆرانی
کەوشی کەڵاش لە پێ دەکەم، جیهان بە مێژووم بزانی
ئینجا شێرانە دەوەستم، سەرم کوردانە هەڵدێنم
سوێندم بە هەرچی پیرۆزە یادی نەورۆز نابتڵێنم، نایفەوتێنم
ئەگەرکوو لێم قەدەغە بکەن وەک پیرەمێرد
بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو یادە ماڵەکەی خۆم دەسووتێنم
نووسین: پێشەوا ئەعزەمپوور
بژی بژی