تۆ!
لەوانەیە بە شکاندنی دەستم
پێش بە نووسینم بگری!
ڕەنگە بە کوێرکردنی چاوم
پێش بە خوێندنەوەی نوێم بگری!
ئەی خەونەکانم چ لێ دەکەی؟؟؟؟
کە هەر بە زمانی دایکیم باڵ لێ دەدەن!
تۆ! دەتوانی بە کوشتنم
خەو لە هێلانەی جەستەم تەری کەی!
بەڵام !!!!!
کۆتری خەوم دەبێتە بیر!
خولیا خولیا و هێدی هێدی لەناو دڵدا
گەورە خەونی نیشتمانم دێنێتە دی!!!!
ڕەحیم سوڵتانی (هەژی٘ن)
دەنگدان:
Loading…