دەڵەی دەگەڵ شیری دایکم
سۆز بە وڵات و ڕۆڵەکانی
ئاوێتەی گشت گیانم بووە
ئەخە ڕنووی کوێستانی ڕەندۆڵە
ماتەمینێکی ئەستەمی
پێشکەشی دڵم کردووە
هۆ ڕەندۆڵەی سپیپۆشم!
هۆ بووکەکەی شنۆی غیرەت!
ڕادەسپێرمە خزمەت خودا
تکا بۆ زوڵف و ئەگریجەت
بەفرانبارمان لێ تاڵ مەکە
ئێستا بدە موژدەی بەهار
تکایە!
دەستەگوڵی دەستت
نەبێتە گوڵی گڵکۆ و مەزار
نووسین: پێشەوا ئەعزەمپوور (پێشەوا)✍?