چاوەکەم! چاوەکانت لە داهاتووی من دەدوێن
نازیلێ! لێوەکانت لە پێدەشتی دڵ دەڕوێن
یارشەمام، نوری دیدەم! هێزی هەنگاوەکانم
شەمندەفەری بیرم پێی هەڵگرتووە لە دوات شوێن
چاوکەژاڵ، یاری بێخەم، هەوێنی هەواری دڵ!
چ بێژم لە وەسفتدا کە وشەم بە کەمی دێن
دوو بەهار ئەشقی پاکم لە دەریای پاکت ڕابوارد
پیرۆزت بێ ساڵی نوێ، ئاواتت لێی وەدی بێن
سەیزادە! شاڵی سەبزت بەهاری ژینی منە
هەموو وەرزت بەهار بن، چرۆ بگرن، وەبەر بێن
ئاخت ببن بە ئۆخەی، ئاواتت بیرەوەری
خۆشیت بە دوای یەکتردا لەگەڵ یەکتر بەشەڕ بێن
قەت بەردی سارد و گەرم نەیەتە بەر پێیانت
هەنگاوەکانت دایم بەرەو سەرکەوتن هەڵبێن
ژینت لە بەختەوەری لێوڕێژ و پڕاوپڕ بێت
خۆری ناخۆشی ئاوا، خۆشیت لە ئاسۆ هەڵبێن
ئەی هاوسەری ژیانم، ئەی خەونی داهاتووی من!
ژین و دڵت پێشکەش بێ، لە پێناوتدا دەربێن
لە چاوم گرینگتر لام مەستیی ڕەشیی چاوتە
چارەی هەموو دەردانم بە پەنجەکانت دەکرێن
بمێنی بۆم، هەم هەتا مابێ هەناسە و دەرفەت
مەرگم پێش مەرگت کەوێ چاوم پێش چاوت داخرێن
نووسینی: پێشەوا ئەعزەمپوور
بە هیوای بەردەوامی????