حاڵی ئێستام…

دەزانی حاڵی ئێستام له چی ئەچێت؟
با بە شوبهاندنێک پێت بڵێم؛
حاڵی من ئێستا حاڵی ئەو کۆنەکتێبەیە
کە کەس مەیلی بە خوێندنەوەی نییە
تەنانەت بەدەستی دەگرن و
چاوێکی لێ دەکەن و
بەبێ خوێندنەوەی وشەیەکی
دای دەنێنەوە سەر جێگاکەی خۆی.
با بە جۆرێکی تریش بیشوبهێنم؛
حاڵی من وەک ئەو ئۆقیانوسەیە کە
لە ئۆقیانوسی ناو خۆیا نوقم بووە
و کەسیش ئاگای لێ نییە …


نووسەر: «سەحەر قوڕەیشی»

دەنگدان:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

سەحەر قوڕەیشی

من سەحەرم، کچێک بە شێوەی گوڵی نێرگز کە لە ناوەندی زستان سەری لەبن بەفرا هێنایە دەر تاکوو بەو جۆرەی کە دڵی دەیەوێت لە ئاهەنگی ژیاندا سەما بکات.

ئەم پۆستە خاوەنی 15 بۆچوونەیە

  1. سابیر کەمەرخانی

    بژین.زۆر جوان و سەرنجڕاکێش بوو.

  2. ناشناس

    بژی زۆر هەست بزوێن بوو

    1. ......

      عالی زور جوانه

  3. Naser

    پێت بڵێم حاڵی من زامێکی بێ دەرمانە
    من کە وون بویی ڕەشایی شەوم…
    کوا خۆم
    کوا سێبەرم!
    (سەرکەوتوو بیت)

  4. فاتمە حسێینی

    زۆر جوان و بە هەست بوو . دەس خۆش .

    1. Mousa Mekailnejad

      ????

  5. ناشناس

    شییاوی سەرنجە،دەست و هەستی هوونەریتان خۆش بێت خاتون?

  6. خیال

    زۆر سوپاس بژین و سەرکەوتۆ بن

  7. شهریار پویان

    به راستی زور جووان بو??

  8. شهریار

    به راستی جووان بو??

  9. ناشناس

    دەستخۆشیتان لێ دەکەم، نموونەتان زۆر بێت هاوڕێم.

  10. ناشناس

    بژیت نوسه ری جوانم هاوره ی ئازیزم

دیدگاهتان را بنویسید