هیوا بەخۆ بوون

پیاوێکی بەردتاش لەبەر گەرمای چڕی هاوین، دانیشتبوو و خەریکی بەردتاشین بوو؛
بێزار بوو لەو حاڵەی کە تێیدابوو، دەستی هەڵێنا و دوعای کرد ببێت بە “خۆر“.
پێی وا بوو کە خۆر بەسەر دونیادا حاکمە و لەو بەهێزتر نییە.
لەناکاو هەورێک دێت و پێش خۆر دەگرێت.
کوتی ئەگەر وا بێت هەور بەهێزترە، با ببم بە “هەور“:
“هەور بام بە ئارەزووی خۆم بە ئاسماندا دەسووڕامەوە و دەمگرماند”، کە لەناکاو بایەکی توند دێت و هەورەکە ڕادەماڵێت.
دەڵێت کەوایە “با” بەهێزترە خۆزگە ببم بە “با“:
“با هیچ شتێک بەرگەی ناگرێت و هەموو شتێک لەگەڵ خۆی دەبات.”
دەبینێت کە “با” بەردی پێ هەڵناگیرێت و ناتوانێت لەگەڵ خۆی بیبات.
ئەو جارە دەڵێت خوایە خۆزگە “بەرد” بام:
“بەهێز و گەورە و سەنگین، کەس لەمن بەهێزتر نابێت.”
ئەو کات دەبینێت پیاوێک بە پاچ و قوڵینگەوە دێت و دەست دەکات بە بەرد تاشین و بەردەکە دەشکێنێت.
دەبینێت کە ئەو پیاوە بەهێزە هەر “بۆخۆیەتی“!
و دەگاتە ئەو قەناعەتەی کە بڕوای بە “خۆی” هەبێت و بۆخۆی لە هەموویان بەهێزترە…

دەنگ بدەن بەم کورتەچیرۆکە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading...

محەممەد عەزیزیان

تا بمێنم شەتڵە تیشک و نەمامی مەحاڵ دەچێنم...

ئەم پۆستە خاوەنی 2 بۆچوونە

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):