خۆشەویستیی باوک… 

 فاتمە حسێینی 

🌹شووشە عەترەکان بە بەتاڵیش بۆنیان خۆشە، هەروەک جێگای چۆڵی باوکم. 

🌹ئەگەر مردنی باوک خەون بوایە هەرگیز نەدەخەوتم بۆ ئەوەی جارێکی تر بێباوکی نەبینم. 

🌹خۆزگە گەڕانەوەی باوکم وەک کۆچی باڵندەکان بوایە؛ هیچ نەبێ ساڵی جارێک ئەگەڕایەوە. ئەگەر نەشهاتایەوە بۆ ماڵ، خۆ لە دوورەوە سەیری ئەکردم. 

🌹باوکە گیان! بیری ناوی خۆم دەکەم بەڵام بە دەنگی تۆ. 

🌹باوکە گیان! ئەو کاتەی کە پێیان وتم باوکت لە ژیاندا نەماوە هێواش‌هێواش فرمێسک لە چاوەکانم هاتە خوارەوە، وتم ئێستا باوکم دێت و فرمێسکەکانم ئەسڕێتەوە بەڵام بەداخەوە لەو کاتە ڕۆیشتوویت فرمێسک بە چاومەوەیە. 

🌹باوکە گیان! بڕیار بوو بەیەکەوە پیر بین بەڵام لە دووریی تۆ من پیر بووم. 

🌹باوکە گیان! پێم بڵێ منت ئامانەتی کێ کردووە وا لێم بێخەبەری. 

🌹دایک و باوک دەرمان نین بەڵام هەموو کات شیفان. دایک و باوک هەوا نین بەڵام وەکوو هەناسە پێویستن. دایک و باوک سروشت نین بەڵام هەموو دونیان. 

🌹”باوک” جوانترین وشەی دونیایە کە ناتوانرێت هیچ وشەیەک هاوشێوەی بدۆزرێتەوە لە دونیا.

🌹ژیان بەبێ باوک وەک نیگارکێشیی بێ ڕەنگە.

🌹”ئۆقرەیی” یانی بیستنی دەنگی قاچی باوکت کە دێتەوە بۆ ماڵ…

🌹چاوەکانی باوکم چرای ژیانمە. خوایە! ژیانم تاریک نەکەی!

🌹باوکە گیان! دەست لەسەر شانم هەڵگری ناچەمم، ورد ئەبم.

🌹باوک یانی جوانترین وشەی جیهان کە ناتوانی هیچ هاومانایەکی بۆ بدۆزیتەوە.

🌹باوک یانی بەرزترین شێعری ئەویندارانە بۆ کچان.

🌹باوکم هەرگیز نەیگوت خۆشم ئەوێی! بەردەوام سەلماندی!

🌹 تاقه کەسێک کە بووە هۆی ئەوەی کە بڕوا بکەم مەلائیکەتیش ئەتوانن پیاو بن باوکم بوو.

🌹 خۆر هەموو ڕۆژ درەنگتر لە باوکم هەڵدەستێت و زووتر لە ئەو ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵ.

🌹بابە گیان! “ناتوانم”م زۆر لە چاوەکانتا ئەدیت بەڵام هەرگیز لە زمانت نەمبیست.

🌹بەهێزترین پیاوی ژیانی هەر مرۆڤێک باوکێتی.

🌹من و باوکم، ئێوە هەمووتان.

🌹پیاوانەترین دەستێک کە ئەتوانی لەدەستت بگریت و لە هیچ نەترسی، دەستی گەرم و دڵسۆزی باوکتە.

🌹من لە باوەشی باوکانەی تۆ “من” بووم. کەواتە بمێنە تا من بمێنم.
من لە نیگای تۆ ڕاهێنانی ئەوینم کرد، کەواتا بمێنە با ئەویندار بمێنم.

🌹باوەشی گەرمی باوکم ئەیگوت گەرمای خۆر ئەوسانەیە.

🌹پێم خۆشە بە هێندێ کەس بڵێم بمێنە تەنانەت ئەگەر من نمێنم. باوکم یەکێ لەو کەسانەیە.

🌹سپیاییی ڕووم لەبەرامبەر سپیبوونی موویەکانتم نەدەویست.

🌹باوک یەکەمین و دوایین قارەمانی ژیانی هەر کچێکە.

🌹بابە گیان! وەختێک کە توانیت دڵۆپەکانی باران بژمێری ئەتوانی بزانی چەندە خۆشم ئەوێی.

🌹بابە گیان! وەختێک کە بیرت ئەکەم دڵم کە هیچ، دنیاشم تەنگ ئەبێت.

🌹بەرزترین جێگەی زەوی سەر شانی تۆیە.

🌹خوایە باشتر لە بەهەشت چیت هەیە بۆ ژێر قاچی باوکم؟ دەمەوێ!

🌹”باوک” یانی؛ کۆی ڕەنج، “باوک” یانی؛ پاڵپشت.

🌹ژیان بەبێ تۆ ژانە.

🌹باوک تاقە قارەمانێک بوو کە بۆ سەر سەکۆ نەچوو.

🌹بابە گیان! من لەناو سپیی موویەکانت جێ پێی خوام دیت.

🌹بابە! من بە فیدای شەکەتیی چاوەکانت! کە هەرگیز نەتهێنا سەر زمانت.


🌹دڵم بۆ ئەو ڕۆژانە کە دەستت لەسەر شانم بوو تەنگە.

🌹بەتەمەنترین کەتیبەی جیهان هێڵەکانی ناوچاوانی باوکم بوو.

🌹گوتی بە باوک ڕستەیەک دروس کە، گوتم ڕستە دروس ناکەم، دونیام دروس دەکەم.

🌹بابە گیان! ڕەنگە عەتری ئەو نانانەی کە دەتهێنا بۆ ماڵ لەبیرم چووبێت بەڵام عەتری سەبوورییەکانت لە مناڵی تا هەتایە دیارییە بۆم.

🌹عەشقت وەکوو خۆرە، تەنانەت شەویش بێت تیشکەکەی لە “مانگ” دیارە.

🌹ئەگەر توانیت یەکەیەکە ئەستێرەکانی ئاسمان بژمێری ئەتوانی بزانی چەندە خۆشم دەوێی.

🌹دڵی باوکت مەشکێنە چونکە باوکت تا تۆی پێگەیاند، پشتی خۆی شکاند!

سەرچاوە:

  • tapnaz.com
  • roozaneh.net
    talab.org
  • imna.ir
  • کەناڵی “سۆزی دایک و باوک” لە فەیسبووک

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

فاتمە حسێینی

وەختێک کە بە کوردی ئەنووسم هەست ئەکەم تازە لەدایک بووم.

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):