هۆنراوەی مامۆستا “هێمنی موکریانی” بە دەنگێکی بەسۆز

“سەلام ئەحمەد فارس” لە تیپی مۆسیقای سلێمانیدا هۆنراوەی “نیشتمان تۆم هەر لەبیرە”ی مامۆستا “هێمن”ی بە دەنگە ناوازەکەی (بە کەمێک گۆڕانکاری) چڕیوە. فیلی سازکراو بۆ ئەم گۆرانییە لە ژێرەوە ببینن و گوێ لە دەنگەکەی بگرن.

کلیپ:













هۆنراوە:

لە شاییدا، لە وەختی هەڵپەڕینا

لە خۆشیدا، لە کاتی پێکەنینا

لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا

ئەمن ئەی نیشتمان! هەر تۆم لەبیرە

لە کوێستانێ، دەمی ڕاو و شکارێ

لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ

لە جێژوانێ، دەبینم خەندەی یارێ

ئەمن ئەی نیشتمان! هەر تۆم لەبیرە

  • گۆرانییەکە لە chrikaykurd.com وەرگیراوە.

دەنگ بدەن بەم گۆرانییە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):